گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری گەشتیاران بڵاودەکاتەوە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری گەشتیارانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوەوەو رایگەیاند، ملیۆنێك و 300 هەزار گەشتیار رویان لەهەرێمی كوردستان كردوە.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە1ی كانونی دووەمی 2018 تا 30ی حوەزیرانی 2018، ملیۆنێك و 310 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان، کە 82%یان گەشتیاران لەناوەڕاست و خواری عیرق و 13%یان لە ئێران و 5%یشیان لەوڵاتانی بیانییەوە هاتوون.

باسی لەوەش کردووە، بەهۆی داخرانی فڕۆكەخانەكان و دابەزینی دراوی ئێران و هەبوونی رسومات لەسەر گەشتیاری ئێرانی، گەشتیاری ئێران و بیانی لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا كەمیكردوە.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکراشیکردووە، بەشێوەی گشتی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەراورد بەشەش مانگی ساڵانی رابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادیكردوە.




AM:09:18:23/08/2018