کەمێک پێش ئێستا وەفدێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی چوونە کۆبووەوە.
پەیامنێری "سپی" ڕایگەیاند، هەریەکە لە سەلیم جبوری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ساڵح موتلەگ ئەمینداری گشتیی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی لەگەڵ عەبادی بەشداری کۆبوونەوەکەن.
هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و دروستکردنی گەورەترین کوتلە دەکەن.
هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکان، ئەمڕۆ وەفدێکی میحوەری نیشتمانی بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی لە شاری سلێمانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوە.