پردی نێوان کەلار -دەربەندیخان بەهۆی لافاوەوە روخا

لە ئەنجامی زۆری باران بارین و دروستبوونی لافاو، بەشێک لە پردی قەترە که دەکەوێته نێوان شاری کەلار -دەربەندیخان ڕوخاو رێگای هاتوچۆکردن تیایدا راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بلاویکردەوە، له ئێستادا بەفەرمانی عمید محسن منسور، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان مەفرەزەکانی هاتوچۆی گەرمیان ڕێنوێنی دەدەنە شۆفێران که ڕێگای بناری بەمۆ به کاربهێنن.

شەوی رابردووش بەهۆی زۆری باران بارینەوە پردی رێگا تازەكەی سلێمانی- پێنجوێن لافاو بردی.





PM:06:57:07/12/2018