جۆن پۆڵتۆن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هۆشداری توندیش دەداتە رژێمەکەی ئەسەد

روێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا هۆشداریده‌داته‌ حكومه‌تی سوریا له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی لەو وڵاتە، هاوکات رۆژی شەممەش ناوبراو گەیشتە ئیسرائیل و بەنیازە زنجیرەیەک گەشت بەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات.

ئاژانسی رۆیته‌رز بلاویکردەوە، کە جۆن پۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا هۆشداری توندی داوه‌ته‌ حكومه‌تی سوریا له‌ به‌ركاهێنانی چه‌كی كیمیای له‌و وڵاتە، ئەوەش لە دوای کشانەوەی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا.

لایخۆشییەوە رۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت لەزاری جۆن بۆڵتن رایگەیاندووە "هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن رژێمی سووریاوە، رووینەداوە".

ئەوەش هاتووە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا هۆشداری داوەتە رژێمی سووریا لەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ببێتە دەرفەت بۆ رژێمی سووریا بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

بەپێی رادیۆی ئیسرائیل، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی رۆژی هەینی رایگەیاندووە کە ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکە روونیشیکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە گەشتە چاوەڕوانکراوەکەی هەفتەی داهاتووی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەشت وڵات لەخۆدەگرێت، بڕیاری وڵاتەکەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا بۆ ئەو وڵاتانە روون دەکاتەوە.

رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە کەناڵی حوڕەی ئەمریکی بڵاوی کردبووەوە، رایگەیاندبوو کە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات و هەریەک لە وڵاتانی ئوردن، قەتەر، ئیمارات، میسر، بەحرێن، عوممان و کوێت دەگرێتەوە.

راشگەیەنرابوو کە پۆمپیۆ لە ٨ی کانوونی دووەم بە سەردانیکردنی ئوردن دەست بە گەشتەی دەکات و لە ١٥ی هەمان مانگ بە سەردانیکردنی کوێت کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت.


AM:12:12:06/01/2019