بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەبی پەنابەر، کە خۆیان بە ئەندام و لایەنگری داعش ناساندووە، لە یەکیک لە کامپەکانی یۆنان هەڕەشەی کوشتن لە پەنابەرانی کورد دەکەن.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەنێو هۆتێلهكانی ناوچهی ئاگیتیۆدۆری سهربه كۆرینتۆس لە یۆنان، ژمارەیەک پەنابەری عەرەب، کە لە نۆ کەس پێکدێن و خەڵکی سوریان، هەڕەشەی کوشتن لە کوردەکان دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو پەنابەرە عەرەبانە کە خۆیان بە ئەندامانی ڕێکخراوی داعش ناساندووە، هاوکات هەڕەشە لە ئافرەتە کوردەکانیش دەکەن کە حیجاب دەپۆشن، تهنانهت به ههڕهشه منداڵهكانیشیان ترساندوون و پێیان ناخۆشە یاری بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پەنابەرە کوردەکان هاوڕێ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک ڕێكخراوی IOM و وهزارهتی پهنابهرانی یۆنان-یان لەو هەڕەشە و مهترسییانە ئاگادارکردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دیمیتیاس ڤیتساس وهزیری پهنابهرانی یۆنان هاتە سەر خەت و، بە فەرمی داوای له پۆلیسی یۆنان كرد به زووترین كات لێكۆڵینهوه لە دۆسیەی ئەو پەنابەرانە بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر ڕووداوەکە وهزارهتی پهنابهران له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو نۆ پەنابەرەی گرفیان بۆ تەواوی پەنابەرانی سنورەکە دروستکردووە، سەرجەمیان جیادەکرێنەوە و ڕهوانهی كامپێکی دیكه دەکرێن، هاوکات به وردییش چاودێرییان دەکەن بۆئهوهی چیتر كێشه و گرفت بۆ هیچ کەسێک دروستنهكهن.