هێزە ئەمنیەکان دوو بەرپرسیان لە رووداوی نوقمبوونی کەشتیە گەشتیارەکە دەستگیرکرد

ئەمشەو ٢١ی ئازار هێزە ئەمنییەکان لە موسڵ بەڕێوەبەری جەزیرەی گەشتیاری موسڵ و خاوەنی ئەو کشتیە گەشتیارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ نوقمبوون و بەدەیان هاوڵاتی بەهۆیەوە خنکان.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە ئەمشەو ئەنجامدراوەو راستەوخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردوونەتەوە.
هاوکات هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ سۆراخ و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان لە ئاوەکەدا، لە کاتێکدا کە ئاماژە بۆ خانکانی ٨٠ کەس دەکرێت کە تەرمەکانیان بەمردووی دۆزراونەتەوە کە زۆربەیان مناڵ و ژنن.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زۆربەی تەرمەکان لە ناوچەی یارمجەو حەمام عەلیل کە ٧ کم دوور لە مووسڵەوە دۆزرانەوە.



PM:10:05:21/03/2019