ژمارەی گەشتیارانی دوکان لە نەورۆزدا ڕاگەیەندرا

بەیانی ئەمڕۆ قائیمقامی قەزای دوكـان بەئامادەبونی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دوكـان و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان و لێپرسراوی بەرگری شارستانی دوكـان ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ سێ رۆژی جەژنی نەورۆز خستەڕوو.

شاهۆ عوسمان كەریم قائیمقامی قەزای دوكـان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، لە سێ ڕوژی جەژنی نەورۆزدا " شەست هەزار و هەشت سەدو هەشتا ئۆتۆمبێل هاتونەتە ناو دوكــان و دوسەدو پەنجاو چوار هەزارو پێنج سەد گەشتیاریش سەردانی دوكانیان كردوە".

وتیشی: بەهۆی ماندوبونی هێزەكانی ناوخۆ تیمەكانی تەندروستی و تیمی مەلەوانی دوكان هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو ڕوی نەداوەو ئاستی هاتنی گەشتیاران بە بەراورد بەساڵانی رابردوو بەرزبوەتەوە، گەشتیارانی بیانیش بەڕێژەیەكی بەرچاو سەردانی دوكانیان كردوە.


PM:04:04:24/03/2019