بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پردی دەرەدۆین لە سەر ڕێگای سلێمانی ـ کەلار ڕووخاوە و لە ئێستادا ڕێگەکە داخراوە.
بەهۆی بارانبارینی بەردەوامەوە بەشێک لە پردی دەرەدۆین لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان کەلار ـ سلێمانی ڕووخاوەوە و بەوهۆیەوە ڕێگاکە داخراوە و لە ئێستادا لە هەردوو بەری ڕێگاکە ئوتۆمبێلێکى زۆر وەستاون و ڕێگەیان نیە بڕۆن.
هاوکات کارزان مەجید وتەبێژى هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە، ڕێگا سەرەکییەکە داخراوە و هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگای بناری بەمۆوە هاتوچۆ بکەن.
شەپۆلێکى بارانبارینى بەخوڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین شارو شارۆچکە لافاو دروستبووە و ئاستى ئاو بەرزبووەتەوە و گرفتی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە .