بەهۆی بارانبارینەوە پردێکی دیکە روخا

هاتوچۆی پێنجوێن رایگەیاند، کە بەگۆی بارنی بارانێکی زۆرەوە، پرسی سلێمانی – پێنجوێن روخاوەو داواش لە هاوكاتیان دەکات رێگایەکی دیکە بەکاربهێنن.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا پۆلیسى هاتوچۆی پێنجوێن رایگەیاندووە،"دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی بەیانی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەوە جارێكی دیكه‌، ئەو پردەی رێگا تازەكەی شاری سلێمانی بە قەزای پێنجوێنەوە دەبەستەوە و ماوەی نێوانیانی كەمكردبوەوە، بۆ جاری پێنجەم رووخاوە".

هاتوشۆی پێنجوێن داواش لەهاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، بەتایبەت ئەوانەی لەسلێمانیەوە دەچنە سنووری قەزای پێنجوێن و مەرزەكانی باشماخ و سەیرانبەن، "بەهەمان شێوەی رابردوو، رێگای قەزای سەیدسادق و گوندی شانەدەر بۆ گەیشتن بە پێنجوێن و بە پێچه‌وانەوەشەوە بەكاربهێنن".



PM:10:29:25/03/2019