بریارە له سبه‌ینێ یەکشەممەوە 14ى نیسانى 2019 بۆ ماوه‌ى دوو مانگ و بەهۆی کاری نۆژەند کردەنەوە پردى ده‌باشانى ناو شارى سلێمانى دابخرێت.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى دەست سپی کەوتووە تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه له سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه كاتژمێر 6 ى به‌یانی پردی ده‌باشان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ربه‌ست ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی كاركردن تیایدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داواشى له شۆفێران كردووه، رێگه‌ی نزیك قوتابخانه‌ی كاژاو به‌كاربهێنن.