پێشبینیەکانی کەش و هەوای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

دەستەی پێشبینی کەشوهەوای عێراقی باری کەشوهەوای مانگی ئایاری ئاشكراکرد کە هاوکاتە لەگەڵ مانگی رەمەزان.

بەپێی راپۆرتەکانی دەستەکە کە لە نەخشە کەشناسییەکانی مانگە دەستکردەکانەوە کۆکراونەتەوە، لەسەرەتای مانگی ئایارەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ سەروو 30 پلەی سەدی.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە پلەی گەرمای ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو 5 بۆ 7 پلە کەمترە و کەشوهەوا لە مانگی رەمەزاندا ئەمساڵ بەهارانە دەبێت.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە پێشبینییەکانی ئێستا ئەگەری گۆڕانکارییان هەیە بەڵام ئەگەر گۆڕانکاریش رووبدات بە رێژەیەکی زۆر کەم دەبێت.


PM:04:35:23/04/2019