خشتەی كاتەكانی بانگ لە مانگی ڕەمەزاندا

خشتەی كاتەكانی بانگ لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ ڕۆژووەوانان بڵاوکرایەوە.

خشتەكە لە رۆژی یەكشەممەوە دانراوە بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینییەوە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیارینەكراوە.

لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە ئاگادارییەکدا  ڕایگەیاند "ئێوارەی سبەی شەممە 4ی ئایار لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە فەرعییەکانی پارێزگاکانی کوردستان و دیوانی وەقفی سوننی عێراق چاودێری بینینی مانگ دەکەن".

لە ئاگاداریەکەدا هاتووە "سەرجەم ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش ئاگاداردەکەینەوە کە ھەرکەسێک بەبەڵگەوە ئێوارەی سبەی شەممە مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی ئیداری سنورەکەی ئاگادار بکاتەوە".


PM:05:33:03/05/2019