قائیمقامیەتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان شاری سلێمانی دەکات لەكاتی بەدیكردنی هەر سەرپێچییەك ئاگاداریان بكەنەوە.

ئەمڕۆ شەمە قائیمقامیەتی سلێمانی لە ئاگادارنامەیەكدا کە وێنەیەکی دەستی سپی کەوتووە تیایدا هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە لەكاتی هەبوونی سەرپێچی و پابەند نەبوون بەمەرجەكانی كاركردن لەرێی ئەم ژمارەیەوە (07708677777) ئاگادارمان بكەنەوە.

لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتدا ئەوەشخراوەتەڕوو، جگە لەو ژمارە تەلەفونە هاوڵاتیان دەتوان لە رێگەی لاپەڕەی تایبەتی "قائیمقامیەتی سلێمانی" لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك یاخود راستەوخۆ سكاڵاكانیان بگەیەننە قائیمقامیەتی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.


PM:04:23:04/05/2019