شەرمەزاریەکی گەورەی کەشتیەکی ژێر ئاوی بەریتانی ئاشکرا دەبێت

کەشتیەکی ژێر ئاوی ئەتۆمی بەریتانیا کە بەگەشتێکی زۆر نهێنی رۆژی شەممە ٢ی حوزەیران دەچێتە فلۆریدا، سێ کارمەندی سەر کەشتیەکە بە خواردنی مادەی بێهۆشکەر دەستگیر دەکرێن.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی رۆژنامەی " میل ئاون سەندای "، ئاشکرایان کرد کە سێ کەشتیوانی ئەو ژێرئاوە گەورەیەی بەریتانیا، کە بارستاییەکەی ١٥٩٠٠ تەنە، پاش ئەوە گەیشتوونەتە فلۆریدا بۆ ئەنجامدانی کارێکی نهێنی گەورە، سێ  کەشتیوانەکانی پاش ئەوەی پشکنینی" میز"یان بۆ کردوون، دەرکەوتووە کۆکائینیان خواردۆتەوە.

رۆژنامەکە پلەی ئەو سێ کەشتیوانەی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێدەچێت کەشتیوانی کۆکائین خۆری تری تیابووبێت، بەڵام بەهۆی ئاوخواردنەوەی زۆرە لە پشکنینەکان دەرچوون.

دوای ئەوەی کەشتیە گەورە ژێر ئاویەکە گەیشتۆتەوە فاسلاین لە ئیسکوتلەندا، سێ کەشتیوانەکە دەستگیرکراون.

ئەو کەشتیە یەکێکە لە کەشتیە ئەتۆمیەکانی بەریتانیا.



AM:12:28:03/06/2019