ئاماری گەشتیارانی هەرێم لە رۆژانی جەژن راگەیەندرا

لە ماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزندا  زیاتر لە پێنج هەزار گەشتیار لە مەرزی نێودەوڵەتی باشـاخەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

مەریوان کەریم، لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"لە ڕۆژانی جەژندا هاتنی گەشتیاران لە ڕێگەی مەرزی باشماخەوە بۆ هەرێم زیادیکردووە و هەر لەم جەژنەشدا ١٢ هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە لەو مەرزەوە چوونەتە ئێران".

وتیشی" جموجوڵی بازرگانی وەکو ڕۆژانی ئاسایی بەردەوامە و هیچ ڕێگرییەک نییە لە هاتنی شتومەک بۆ مەرزەکە".

ئەو بەرپرسەی مەرزی  باشماخ باسی لەوەشکرد"بەگشتی لەدوای ئەوەی وەرگرتنی ڤیزای ئێران بووە بە بێ بەرامبەر هاتن و چوونی گەشتیاران زیاتر بووە لەو مەرزەوە".


PM:03:57:07/06/2019