ئەم کەسە خۆی بۆ پارێزگاری کەرکوک کاندید کرد

دادوەرێک خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک کاندید کردووە داوای پشگیری لە مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی دەکات.

بەپێی نووسراوێک کە دادوەر سامان سەید عەتار بۆ مەڵبەندی کەرکووک و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناردووە و دەڵێت "من خۆم بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەپاڵێوم".

ئەو خۆی بە کایری یەکێتی ناساندووە و دەڵێت "دادوەرم لە دادگای نێودەوڵەتی و ئەندامی دادگای لاهایم و کەرکوکیم و داوا دەکەم پشگیریم بکەن".

پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە ناکۆکی سەرەکی پارتی و یەکێتیە تا ئێستا بەهۆیەوە حکومەت دواکەوتووە و بەگوێرەی زانیاریەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو پۆستە یەکلا دەکرێتەوە.

 


PM:07:04:28/06/2019