ئاکرێ: بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە یەکێک کوژراو شەش کەسیش برینداربوون

بە هۆی شەڕو ناکۆکی نێوان دوو بنەماڵە لە قەزای ئاكرێ، كەسێك كوژرا و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون.
 
بە پێی زانیارییەكان شەڕەكە لەسەر زەوی و زار بووە ولە ناوچەی پیشەسازی و لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی روویداوە و تێیدا بە چەك تەقەیان لە یەكتر كردووە.
 
هاوکات بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک کوژراوەو شەش کەسی دیکەش برینداربوون.  


PM:01:40:10/08/2019