هێزەکانی ئەسەد چەند کیلۆمەترێک لە خان شەیخونەوە دوورن

هێزه‌كانی حکومەتی سووریا بەردەوامن لە پێشڕەویەکانیان لە سنوری  پارێزگای ئیدلب و لە ئێستادا تەنیا پێنج كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون دوورن.

له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی حکومەتی سوریا كۆنترۆڵكردنی دوا پێگەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە پارێزگای به‌ ئیدلبە، ناحیه‌ی حه‌بیتی سنووری حه‌ما و به‌رزایی سوقه‌یقیان كۆنترۆڵكرد و هه‌روه‌ها به‌رزایی ته‌لته‌ری-یان له‌ گوندی كه‌فر عه‌ین كۆنترۆڵكرد كه‌ خاڵێكی ستراتیژییه‌.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە له‌ئێستادا هێزه‌كانی ئەسەد له‌ رۆژئاواوه‌ نزیکەی پێنج كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌ی خان شه‌یخوونه‌وه‌ دوورن و له‌ رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه‌ 11 كیلۆمه‌تر لێی دوورن.



PM:12:19:15/08/2019