وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم دەستدەکات دابەشکردنی دەرماڵەی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوانی قوتابی لە زانکۆ.
حوسێن ئیبراهیم حەسەن، بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفاکراوانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفاکراوان دەکرێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨.
هەروەها لەو راگەیاندراوەدا ناوی ئەو زانکۆ و پەیمانگایانە ئاشکرا کراوە کە لەو قۆناغەدا دابەشکردنی بڕە پارەکە دەیانگرێتەوە هەر وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.