قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی جۆرە نوقڵێک لەسەر شێوەی جگەرە ھۆشداری توند بەدوکاندارەکان دەدات و  دایکان و باوکانیش لەو بارەیەوە دەکات .

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی گۆڕان قادر،سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند ئاگاداری خاوەنی سەرجەم دوکان و مارکێت و فرۆشگاکانی سنوری شاری سلێمانی دەکەینەوە کە فرۆشتنی ئەو نوقڵ و شیرینیانەی لەشێوەی جگەرە دروستکراوە قەدەغەیە، لە ھەرشوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت خاوەنەکەی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 وتیشی: بەھۆی ھەبوونی کاریگەری خراپ لەسەر رەفتاری ئەو مناڵانەی ئەو جۆرە خواردن و شیرینانە دەخۆن کە لەسەرشێوەی جگەرە دروستکراوە، یاسا و ڕێنمایییەکان فرۆشتنی قەدەغەکردووە و سزای بۆ فرۆشیارەکەی دیاریکردووە.

ئەوەشخراوەتەروو لەلایەن لیژنەی سێی سەربە لیژنەکانە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەست بەسەر بڕێک لەوجۆرە شیرینیەدا گیراوە و لیژنەکان بەردەوام چاودێری مارکێت و بازاڕو شوێنە گشتییەکان دەکەن ھەرکەس و شوێنێک لەو جۆرە نوقڵ و شیرینیە بفرۆشێت ڕوبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەت داوا لە دایکان و باوکان دەکات بەوریایەکی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن منداڵەکانتان دەیکڕن و رێگری بکەن لە کڕینی شتومەکی نەشیاو کەزیان بە رەفتاریان بگەیەنێت ولەکاتی ھەبونی ئەوجۆرە نوقڵ و شیرینیانەدا لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.



PM:06:15:23/08/2019