خامنەیی لە ئەوروپیەکان بێهیوا دەبێت

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بێهیوایە لە وڵاتانی ئەوروپا و رایگەیاند، پێناچێت وڵاتانی ئەوروپا یارمەتیمان بدەن دژی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، پێناچێت وڵاتانی ئەوروپا یارمەتیمان بدەن دژی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا، لەبەرئەوە پێویستە دەستبەرداری هیواکانمان ببین بەو وڵاتانە.

پاش کشانەوەی ئەمریکا لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015، هەریەک لەئەڵمانیا، فەرەنسا، بریتانیا بەنیازبون بەگۆڕینەوە کەلوپەلی خۆراکی و مرۆیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە بە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە بدەن.  

لەوبارەیەوە خامنەیی رایگەیاند، " سەرەڕای بەڵێنەکانیان، ئەوروپییەکان بەشێوەیەکی پراکتیکی پابەندبون بەسزاکانی ئەمریکا و هیچ هەنگاوێکی کردارییان لەبەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران نەناوە، لەبەرئەوە پێویستە دەستبەرداری ئەو هیوایانەبین کەلەسەر ئەو وڵاتانە هەڵمانچنیون".

PM:05:53:26/09/2019