نەیمار بۆ بەرازیل بانگ ناکرێت

ئەمڕۆ تیتی راهێنەری بەرازیل لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاری دۆستانە دژی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کۆریای باشوور راگەیاندو نەیماری دوورخستووەتەوە.

تیتی بەهۆی پێکانەوە نەیماری بۆ یاری ئەرجەنتین بانگ نەکردووە هیچ یاریزانێكیش کە لە خولی بەرازیلی یاری دەکەن لە لایەن راهێنەری بەرازیلەوە داوەت نەکراون.

تیتی هەریەکە لە کۆتینیۆو کاسیمێرۆو تیاگۆ سێلڤاو مارکۆنهۆس و  ئارسری بانگکردووە لەگەڵ چەند یاریزانێکی تر.

 بەرازیل هەردو یاریەکە لە ١٥ و ١٩ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدات.

 


PM:10:25:25/10/2019