هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن "کەجەکە" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە



ئەمشەو هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی "کەجەکە" ڕایگەیاند" ئەو ڕێکەوتنانەی کە ئیرادەی کوردی تێدای لەبەرچاو نەگیراوە، لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر کراوە، قەبوڵ ناکرێت".


ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە... 




ئەو یاری و پیلانگێڕییانەی لە دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا دەکرێن بەردەوامن. سەرەتا ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ئێستاکەش لەگەڵ ڕووسیا کرا، ڕێککەوتنی قڕکردن و داگیرکردنی دەوڵەتی تورکە و ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە، قەبوڵ ناکرێت. ئەوەش لە سیاسەتێکی بێئەخلاقی و بێویژدانی سەرچاوەی گرتووە و مرۆڤ و کۆمەڵگە دەپلیشێنێتەوە. ئەوانەی سود بە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک دەگەیەنن لەدژی کور، چ ئەمریکا، ڕووسیا و دەوڵەتانی دیکە، کورد دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان. ئەوانەی کە دەیانەوێت کورد لەناو ببەن، بەو واتایە دێت کە دەوڵەتی تورکیان خستووتە شوێنی کورد.


ئەوانەی دەبنە هاوکاری قڕکردنی کورد


کورد و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، دیموکراتیک و ئاشتیانە و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کردبوو. وێڕای ئەوەش هێرشیان کرد، بە کراوەیی نیشانی دەدات ڕووبەڕووی دوژمنێکی چۆنن. ئەوەش سەرچاوەکەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکە لەدژی کورد. پەسەندکردنی ئەو دوژمنایەتییەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کورد، چەپەڵترین بێئەخلاقی سیاسی مێژووی جیهانە. ئەوانەی ئەو بێئەخلاقییە سیاسی و هاوکاری قڕکردنی کورد دەکات. دەبنە هاوکاری قڕکرنی کورد. ئەمریکا، ڕووسیا، هەموو ئەو هێزانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن بۆ قرکردنی کورد، لە لایەن مرۆڤایەتی و مێژووەوە دادگایی دەکرێن.


سڵاو لە هەموو ئەو گەلانەی ٢ی تشرینی دووەم پشتیوانی دەکەن


هەموو مرۆڤایەتی و ڕای گشتی دیموکراتیک بینی هێرشی  قڕکەر دەکرێنە سەر گەلی کورد. بۆیە هەم لە دژی هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک و ئەوانەی بوونە هاوکاری ئەو هێرشانە ڕژانە ناو شەقامەکان. ئەو ڕاپەڕینەش لە ٢ی تشرینی دووەم لە هەموو جیهان بەڕێوەدەچێت. لەبەرئەوە سڵاو لە هەموو گەل و هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین کە لە ٢ی تشرینی دووەم بۆ پشتیوانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرژێنە ناو شەقامەکان. ئەو تێکۆشانە قارەمانانەی گەلی کورد دەیکات، هەروا هەستانەسەر پێی مرۆڤایەتی، بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی دەڕووخێنێت.


رێککەوتنی ئەمریکا- تورکیا پیلانگێڕییەکە ترەمپی ڕزگار کردووە


رێککەوتنی ئەمریکا-تورکیا، پلانگێڕییەکە سەرۆکی ئەمریکا ڕزگار دەکات، هەروەها پیلانگێڕییەکە لەدژی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. وەستاندنی بەرخۆدانی قەسەدە کە پاڵپشتی گەلانی جیهانی بۆ دروست ببوو. ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکی لەدژی کورد بەکارهێنا بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا پاکتاو بکات و سیستمی دیموکراتیک و ئازاد لەناو ببات. کورد و گەلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای ڕیککەوتنی دیموکراتیک دەیانەویست سوریایەکی دیموکرات بونیاد بنێن. ڕووسیا بە سیاسەتەکەی خۆی دەوڵەتی تورکی دوژمنی کورد و گەلانی سوریا بۆ خستنی سوریا بەکار دەهێنێت. وەکچۆن لە عەفرین ڕێگەی بە قڕکردنی کورد دا، ئێستاکەش یارییە چەپەڵەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەردەوام دەکات.


'دەبێت بەرخۆدانێکی مێژوویی ڕابەرایەتی بکرێت'


مومکین نییە گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بستێکی خاکەکەیان بدەنە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر. بەو مانایەی لەسەر سنووری دەوڵەتی تورک دەوریەی ڕووسیان هەروەها دوورخستنەوەی قەسەدە لە سنوور و دەرکردنی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە کراوەیی دیارە کە ئەوەش مایەی قەبوڵکردن نییە. خۆی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رێگەی دابوو لە هێڵی سنوور سوپای سوریا و ڕووسیا دەورییەی هاوبەشیان هەبێت. هەروەها لە دەرەوەی ئەو سیستمە سیساییەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها ڕۆڵی قەسەدە لە ڕێگەی کۆبوونەوەکان دیار و ڕوون دەبوون. لەو لایەنەوە سەپاندن و پێویستە گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە کە هێزی پاراستنیانە ڕێبەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژووی بکات. بە کورتی، سەپاندنەکانی ڕووسیا و سوریا بۆسەر گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت پەسەندی بکەن، بە بەرخۆدانێک وەڵام بدرێتەوە.


دەبێت ڕووسیا و سوریا سود لەوە وەرنەگرن


رووسیا و ئەو سوریایەی کە هەیە، بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان ل سوریا چارەسەر بکات و کۆتایی بە داگیرکردنی تورک بێنێت لە سوریا، ئینجا بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک لەگەڵ گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمانی چەند ڕێککەوتنێک کە سوریا لە داگیرکاریی ڕزگار بکات، مومکینە. دەبێت دەوڵەتی ڕووسیا و سوریا سوود لەو ڕەفتارە باشەی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەرنەگرێت. ڕێزی مافەکانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا بگرێت، لەسەر بنەمای دیموکراتی لە بابەتی یەکڕیزیی سوریا بکاتە هەڵیکی مێژوویی. گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو هەلەیان ڕەخساندووە. ئەو هەلە مێژووییە کە ڕێککەوتنەکانی تورکیا پەسەند نەکات و ڕووخاندنی تورکیای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خراوەتە بۆسەوە.


بەرخۆدانێک کە قوربانییەکان بخەنە بەرچاوان


دەبێت گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو سەپاندنێک پەسەند نەکەن و بە بەرخۆدان و پاڵپشتی گەلانی جیهانەوە ڕەتی بکەنەوە. لەدژی سەپاندنی هەبوونی دۆخێکی سیاسی کە ئەو دەستکەوتانەی بە بەرخۆدان دەردەکەون نیشان بدرێن. لە حەقیقەتی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاوەکو بەرخۆدانێکی بە قوربانی نەخەنە بەرچاویان، مومکین نییە کە هیچ دەستکەوتێک وەدەست بێت. لەو بوارەوە بۆ کورد دۆخێکی مێژووییە کە دەرفەتەکانی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و ئەو دۆخە سیاسیە بە ڕاستی بگرێتە دەست و تاوتوێ بکات. هەموو یاریی و پلانگێڕییەکان بە بەرخۆدان پووچەڵ بکاتەوە؛ بە پاڵپشتی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەموو مرۆڤایەتی گەورە دەبێت و سەردەکەوێت. دۆخی سیاسی و ئەو هەلانەی بە بەرخۆدانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خستوەتەڕوو، بە کراوەیی دیاریگراوە و کە بە بەرخۆدان سەردەکەوێت. لەسەر ئەو بنەمایە لە تێکۆشانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتن دەخوازین.


بۆ ڕۆژئاوا هەستنە سەر پێ


دەبێت لە ٢ی تشرینی دووەم لەسەر بانگەوازی 'بۆ ڕۆژئاوا هەستنە سەر پێ' سەرتا گەلی کورد دۆست و مرۆڤایەتی دیموکراتیک ئەو ڕۆژە بکەنە ڕۆژی تێکشکاندنی قڕکەران و سەرخستنی گەلان. 




PM:11:48:25/10/2019