یۆنان یاسایەکی دژی پەنابەران دەرکرد

پەرلەمانی یۆنان چەند یاسایەکی توندی دژی پەنابەران تێپەڕاند و به‌گوێره‌ی یاساكه‌ یۆنان په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه‌.

لە یاساکەدا رێووشوێنی توند گیراوەتەبەر دژی ئەو پەنابەرانەی بە نایاسایی چوونەتە وڵاتەکە و دەشیانەوێت رووبکەنە وڵاتەکانی یەکیتی ئەوروپا.

کێریاکۆس مێتسوتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە لێدوانێکی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند "یاساکە پەیامێکی روونی هەیە، چیدیکە چاوپۆشی لەو ئەو کەسانەی ناکەین کە مافی پەنابەرێتیی نایانگرێتەوە و دەیانەوێت لە وڵاتەکەمان بمێننەوە".

راشیگەیاند "تەنها ئەو کەسانەی یاسا دەیانگرێتەوە و ژیانیان لە مەترسیدایە وەک پەنابەر دەمێننەوە".

پەرلەمانی یۆنان جەختیشیکردۆتەوە کە پێشینە تەنیا بەوانە دەدرێت کە بارودۆخیان زۆر نالەبارە و پەناخوازن.


PM:12:54:01/11/2019