لە ڕاگەیەندراوێکی قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند" پردی شەقامی مەولەوی کە دەکەوێتە ناوەندی بازاڕی شارەکەوە و لە ٧٠کانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە، نۆژەن دەکرێتەوە".
ئه‌ندازیار نیاز حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى لیژنه‌ى شوێنه‌وارى سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت" پرده‌كه یه‌كێكه له شوێنه دیاره‌كانى شارى سلێمانى و ده‌كه‌وێته سه‌نته‌رى شاره‌وه و به‌هۆى كۆنی و مێژوى دروستكردنه‌كه‌یه‌وه سیمایه‌كى ناشارستانى به‌و ناوچه‌یه به‌خشیوه".
نیاز حەسەن، وتیشی" دیزاینی نۆژەن كردنەوەكە تەواو بووە و پردی شەقامی مەولەوی لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی نۆژەن دەكرێتەوە، لە دیزاینەكەشدا رەچاوی كلتور و كەلەپوری سلێمانی كراوە و لەسەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی سلێمانی پردەكە نۆژەن دەكرێتەوە".
له‌باره‌ى كاتى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پرده‌كه ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى شوێنه‌وارى سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى رونیکردەوە: لیژنه‌كه كاره‌كانى خۆی ته‌واو كردوه و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه دابینكردنى بڕی پێویستى پاره‌یه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه و دواتر ده‌ست ده‌كرێت به كاركردن له پرده‌كه‌دا.
پرده‌كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى شه‌قامى مه‌وله‌وى و نزیك ناوبازاڕى شارى سلێمانى، پرده‌كه له ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه دروستكراوه، یه‌كێكه له شوێنه دیار و به‌ناوبانگه‌كانى سلێمانى.