عەلاوی نامەیەک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵەح دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاراستەی بەرهەم ساڵەح، سەرۆک کۆماری کردووە و دەڵێت" پێویستە حكومه‌تێكی بچوك له‌ لایه‌نه‌ به‌هێزه‌كان دروست بكرێت".


ئەیاد عەلاوی، سیاسەتمەداری عێراقی و سەرۆكی حزبی ویفاقی نیشتیمانی كە هاوكات بۆ ماوەیەك سەرۆكوەزیرانی حكومەتی كاتی عیراق بووە ڕایگەیاند" داوا لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراقی دەكەین، دەست بكات بە دیالۆكێكی گشتی كە نوێنەرانی بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان لەخۆ بگرێت، ئەوانەی بەشدار نەبوون لە قەڵاچۆكردنی خۆپیشاندەران و لەوانەی هاوكات دژی رژێمی پێشوو بوون".

 

هەروەها عەلاوی دەشڵێت" دانوستانێکى گشتگیر لەگەڵ نوێنەرى هەریەکە لەو لایەنە سیاسییانە ئەنجامبدات کە بەشدارییان لە سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران نەکردووە بە بەشدارى نوێنەرى خۆپیشاندەرانى ئاشتیخواز و سەندیکاکان".

 

ئەو سیاسەتمەدارەی عێراق پێیوایە، پێویستە گفتوگۆ لەسەر یاسای هەڵبژاردن و سەرۆكایەتی وەزیران، هەروەها دیاریكردنی ئەرەكەكانی حكومەتی كاتی و لێپرسینەوە لە وانەی بوونە هۆی كوشتنی بە كۆمەڵی خۆپیشاندەران، تا ئەو دیالۆگە ببێتە هەنگاوێك بۆ ڕزگاركردنی وڵات لەوەی بەسەریدا هاتووە بکرێت. 

 

هاوکات پێشتریش عه‌لاوی داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی بچوككراوه‌ی له‌ لایه‌نه‌ به‌هێزه‌كان كردبوو كه‌ بتوانێت كۆمسیۆنێكی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆی بێگه‌ر دیاری بكات.

 

لێدوانەکەی ئەیاد عەلاوی، سیاسەتمەداری عێراقی و سەرۆكی حزبی ویفاقی نیشتیمانی لە کاتێکدایە كه‌ شه‌وی هه‌ینی، گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ چه‌ندین ئۆتۆمبیله‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی له‌ ناوچه‌ی سنك له‌ شاری به‌غدا و ته‌قه‌ی كوێرانه‌یان به‌ناودا كردن، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاترله‌ ٢٠ گه‌نج كوژران و نزیكه‌ی ١٠٠ی دیكه‌ش برینداربوون.

 


PM:12:52:08/12/2019