خامنەیی لەسەر تەرمی سولەیمانی نوێژی کرد

ئەمڕۆ تەرمی قاسم سولەیمانی، چوار ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس گەیشتنە تاران و لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە رێوڕەسمی نوێژکردن لەسەر تەرمەکانیان لە زانکۆی تاران دەستیپێکردووە.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە زانکۆی تارانی پایتەختی ئێران، عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لەسەر تەرمی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس و چوار ئێرانی دیکەش کە لەلایەن ئەمریکاوە لە ٣ی ئەم مانگە لە ‌هێرشێكی ئاسمانیدا کوژرابوون نوێژی کرد.

 

هاوکات بڕیاریشە سبەی سێشەممە 7/1/2020 تەرمی قاسم سولەیمانی لە شوێنی لە دایكبوونی لە شاری كرمانی ئێران بە خاك بسپێردێت.

 

ئەوە لە كاتێكدایە بەرە بەیانی رۆژی 3ی ئەم مانگە ئەمریكا گەورەترین بەرپرسی سەربازی ئێرانی كە قاسم سولەیمانی بوو لە بۆردومانێكدا لە عێراق كوشت و ئێرانیش لەو كاتەوە بە بەردەوام هەرشەشەی تۆڵە سەندنەوە دەكات وسەرۆكی ئەمریكاش لە دواین تویتی خۆیدا هەڕەشەی لە ناوبردنی 52 بنكەی سەربازی ئێرانی كرد ئەگەر هێرش بكاتە سەر هاوڵاتیان و سەربازانی ئەمریكا.

 


 


AM:10:12:06/01/2020