عەلاوی: سەروەری بۆ عێراق دەگەڕێنینەوە

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕایگەیاند" لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، هەروەها قۆناغێکی نوێ لە عێراق دروست دەبێت". 

 

محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق لەمیانەی وتارێکیدا ڕایگەیاند" لێکۆڵینەوەلە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، هەروەها کار بۆ باشتر کردنی گوزەرانی خەڵکی عیراق دەکەین". 

 

سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت باسی لەوەشکرد" گەر ئەم حکومەتەی کاری بۆ دەکەین پێک نەهێنرا، نیشانەی ئەوەیە هەندێک لایەن دژی پڕۆسەکەن، هەر بۆیە داوا لە پەرلەمانتاران دەکەم دەنگ بە کابینە نوێکە بدەن". 

عەلاوی یەکی ئەم مانگە لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاسپێردرا، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواوی کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق بکات.

 

 

 

 
 


PM:07:26:19/02/2020