ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید دۆڕا



لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید درێژەی بە زنجیرە ئەنجامە خراپەکانی داو  بە گۆڵێکی خاوێن بە یانەی لیڤانتی دۆڕا.
هەردو یانەی لیڤانتی  و ریاڵ مەدرید لە هەفتەی ٢٥ی خولی ئیسپانیا رووبەڕووبونەوە، لە ئەنجامدا یانەی لیڤانتی توانی یاریەکە ١-٠ بباتەوەو ریاڵ مەدرید بۆ پلەی دووەم دابەزێنێت.
یاریەکە لە گێمی یەکەم گۆڵی بە خۆیەوە نەبینی، لە گێمی دووەم لە خولەکی ٧٩، لیڤانتی توانی لە لایەن، مۆرالێس گۆڵی بردنەوە بکات و یاریەکە ١-٠ بباتەوە.
بەمەش ریاڵ مەدرید بۆ پلەی دووەم دابەزی، بە ٥٣ خاڵ و بەرشەلۆنە یەکەمە بە ٥٥ خاڵ پێش یاری کلاسیکۆ.



AM:12:54:23/02/2020