تورەبوون هۆكاری توشبونە فشاری دەروونی

 توێژینەوەیەكی پزیشكی دەریخستووە، كە توڕەبوونی زۆر مەترسییەكی گەورەیە بۆ توشبوون بە جۆرێك لە نەخۆشی فشاری دەرونی لێدەكرێت.
ئەو كەسانەی ڕێژەیەكی زۆر لە توڕەبوونیان تێدایە جۆرە كەسایەتییەكن كە هەست بە پەشۆكاویەكی زۆر دەكەن و زیاد لە پێویست لەگەڵ شتەكانی دەوروبەردا مامەڵە دەكەن، ئەوەش مەترسییەكی زۆری لێدەكرێ بۆ توشبوون بە نەخۆشی فشاری دەرونی.
زۆرینەی ئەو كەسانە توشی چەند حاڵەتێك دەبن وەك تێكچونی شێوازی خەوتن كێشەی بیرچونەوە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەسەربردنی تەمەنێكی منداڵی نا تەندروست و بینینی ڕوداوێكی نائاسایی و ترسناكە لە ڕابردوودا وەك ڕوداوی مردن و ڕوداوی هاتوچۆ هۆكارێك بۆ توشبوون بە كێشە دەرونییەكان، هەروەها توێژەرەوان ئەوەشیان خستۆتەڕوو كە ژنان ئەگەری توشبونیان بەو حاڵەتانە لە پیاوان زیاترە.



PM:08:22:07/05/2014