به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند" شه‌ش كه‌سی دیكه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون چاكبونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه".
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاشیگەیاند" کە کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە ١٧ کەس".
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته ٢٠٨ حاڵه‌ت، له‌نێویاندا دو مردن هه‌یه و ٦٨ نه‌خۆش-یش چاكبوه‌ته‌وه.