تەندروستی عێراق: ٣٠ حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق عێراق ٣٠ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بەكۆرۆنا لەچەند شارێك ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ١٢ کەسیان لە بەغدا و ٨ کەسیان لە بەسرەو ئەوانی دیکەش لە چەند پارێزگایەکی دیکەی باشووری عێراق تۆمارکراون".

 

وەزارەتەکە ئاشکراشیکردووە" لە ئێستادا لە سەرانسەری عێراق ١٢٣٢ كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە".



PM:09:01:09/04/2020