سلێمانی.. دوکاندارانی شەقامی سالم گردبوونەوە

ئەمشەو دژی داخستنی دووکانەکانیان، دوکاندارانی شەقامی سالم-ی سلێمانی ناسراو بە سەهۆڵەکە گردبوونەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌رێنمایی و رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و دانه‌خستنی دوكانه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر، سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی شه‌قامی سالم (جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌) له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ئەمشەو داخران.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای غرامەكردنیان، ئەو خاوەن دوكانانە، گردبونەوەیەكیان ئەنجامداوە و بۆ ماوەیەك شەقامەكەیان داخست، داوایانكردوە كە رێگەیان پێبدرێت دوكان و بازاڕەكانیان بكەنەوە.

 

 

 



AM:12:37:04/05/2020