زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی ٤٢٩ كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.
 
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیاندراوێکدا تووشبوونی ٤٢٩ حاڵەتی نوێ و مردنی ١٠ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چاکبوونەوەی ١١٩ کەسی دیکەی لە ڤایرۆسەکە راگەیاند.

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا ٣٣٧٨ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندان و ٤٣ لەو کەسانەش لە ژێر چاودێری چردان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.


 

PM:06:26:01/06/2020