تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ٢٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنای لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆمار کران".
دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، دە پیاو و دوو ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵ، دوو تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە.
یەك تووشبوو دانیشتووی سەرچنار لە شاری سلێمانی.
تووشبووەکانی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان و قەندیل وبنگرد و فەرمانبەران و کەمپی تازەدێ لە قەزای کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
٦ حوزەیران ٢٠٢٠