تەندروستی گەرمیان هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە ناتوانن راستەوخۆ هاوكاری دارایی لەهاووڵاتیان وەربگرن.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە ڕایگەیاندووە" هاووڵاتیان و بەخشەران ئاگاداردەكاتەوە، كە هیچ هاوكاریی و كۆمەكێكی دارایی و پارە نابێت بە ڕاستەوخۆیی بە ناوەندە تەندروستییەكان ببەخشرێن بە بێ ئاگاداركردنەوەی تەندروستی گەرمیان، چونكە ئەو كارە پێچەوانەی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕی و ژمێریارییە فەرمیەكانە و كێشە و لێكەوتەی خراپی دەبێت". 

ڕاشیگەیاندووە" هەموو هاوكاریەك بەپێی ڕێگەی ئسوڵی لە ڕێگەی تەندروستی گەرمیان و ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان وەردەگیرێت بە پێی یاسا و رێنماییەكان و دەگەیەنرێتە دەزگا پەیوەندیدارەكان".

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی گەرمیان دەشڵێت" ھەر فەرمانبەرێكی تەندروستیش بە پێچەوانەی ئەو رێكارانەی كە لەسەرەوە باسكران، كۆمەك و پارە وەربگرێت، ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی و لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە". 



PM:07:10:27/06/2020