لە كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رتاسه‌ریی راگه‌یەندرا

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای كەركوك بڕیاری دەرکرد بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لە شارەکە.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای كەركوك كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو بڕیاریادا تا 5ی مانگی داهاتوو قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری پارێزگاكه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

بەپێی راگەیەنراوەكەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك، لە رۆژی سێشەممەوە ده‌ستپێده‌كات و تا 5-7-2020 به‌رده‌وام ده‌بێت.




PM:09:37:28/06/2020