تۆڕی ههواڵی بی بی سی سهركهوتنی ڤاكسینهكهی زانكۆی ئۆكسفۆردی بهریتانیای راگهیاند و جهختیكردهوه كه ئهو ڤاكسینه جێی ئومێدەو بێ مەترسییەو دەتوانێت سیستمی بەرگری لەش بۆ رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەكە رابهێنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵایكردەوە، ڤاكسینەكە لەسەر نزیكەی هەزار و ٧٧ كەس تاقیكراوەتەوە و دەركەوتووە كە توانای كاراكردنی دژەتەن و خڕۆكە سپییەكانی لەشی هەیە بۆ شەڕكردن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕاشیگەیاندووە" دەرئەنجامەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دڵخۆشکەرن، تاقیکردنەوەیەکی گەورەتری لەسەر ئەنجامدەدەن و بڕیاردەدەن کە ئایا کاتی بڵاوکردنەوەی هاتووە یان نا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤاکسینەکە کە ناوی " ChAdOx1 nCoV-19"ە، لە ڤایرۆسێکی دەستکاریکراو دروستکراوە کە شامپانزییەکان تووشی سەرما دەکات و لە ئێستادا بەشێوەیەکی خێرا پەرهی پێدەدرێت.