نووسەرێكی ناسراوی كورد كۆچی دوایی كرد

مامۆستا و نوسەری کورد (شێرزاد مەلا محەمەد ئەمین) رۆژبەیانی کۆچی دوایی کرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستا و نووسەری كورد و کەسایەتی دیاری شاری كەركوك مامۆستا شێرزاد مەلا محەمەد ئەمین رۆژبەیانی كە دەكاتە برازای مێژوو نووسی گەورەی كورد مەلا جەمیل رۆژبەیانی كۆچی دووایی كرد.

 

شێرزاد مەلا محەمەد ئەمین دەرچووی کۆلۆژی شەرعی بوو، لەسەرەتاکانی هەشتاکانەوە دەستی بەنووسینی ڕەخنەی و لێکۆڵینەوە کردووە، زیاتر لە ٣٠ ساڵ مامۆستا بووە. 


PM:11:46:22/12/2020