هۆشیار زێباری باس لە هاوپەیمانێتی بەرفراونی کوردوسونەو شیعە دەکات


 
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، هۆشیار زێباری ئاشکرای دەکات کە هاوپەیمانێتیییەکی گەورە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پێکدێت لە کورد و سونەو شیعەو پێکهاتەکان. 



لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە دەڵێت " لەئێستادا گفتوگۆیەک هەیە لەناو حزبە کوردیەکاندا لەسەر ئەگەری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە هاوپەیمانێتیەکی سیاسی گەورە لەسەر کوتلە سیاسیە سونیەکانی نزیک لە حزبە کوردیەکانە، دواتر کوتلە شیعیەکان و دواتریش پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵیاندا".

 


ئەو بەرپرسەی پارتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو لیستە یەک لیستی نیشتمانی گەورە دەبێت.  




ئەو چاوپێکەوتنە کە ئەمشەو پێنج شەممە سازکراوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو، ، تائێستا گفتوگۆکان لەبارەیەوە نەگەیشتونەتە کۆتایی، بەڵام لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت لەناو ناوەندە کوردستانیەکان، ئەوەی لەئێستادا پێشنیارکە ئەوەیە کە ئەو هاوپەیمانێتیە بە بەشداری ئەو کوتلە کوردیانە دەبێت کە سەنگیان هەیە، نەک کەسەکان، هەروەک لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو ڕویاندا".  

 


PM:11:23:07/01/2021