ئێران.. زیاتر له‌ ٥٦ هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧١ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج هه‌زار و ٩٦٨ که‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٧١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٤٠٦ هاوڵاتی، لەو ژمارەیەش ڕەوشی تەندروستی چوار هەزار و ٧٥٤ كەس ناجێگیرە و یەك ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٨٨٧ نەخۆشی كۆرۆنایی چاك بوونەتەوە، هاوکات ٥٦ هه‌زار و ١٧١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، له‌ ئێستادا چوار هەزارو ٦٦٤ تووشبوو له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان". 

PM:08:11:10/01/2021