عێراق دوو ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆمپانیایەکی بەریتانی دەکڕێت

وەزیری تەندروستی عێراق، حەسەن ئەلتمیمی ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند " عێراق پارەی پێویستی داناوە بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا و بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ئسترازینیکا کردووە کە دوو ملیۆن ڤاکسینی بۆ عێراق دابینبکات".


وەزیری تەندروستی بە میدیاکانی راگەیاند کە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا گرێبەستیان کردووەو دوو ملیۆن ڤاکسین بۆ هاوڵاتیانی عێراق دابیندەکات.

 
ئەو کۆمپانیایە کۆمپانیایەکی فرەڕەگەزی بەریتانی و سویدیەو ئۆفیسی سەرەکی لە بەریتانیایە.


حەسەن ئەلتمیمی راشیگەیاند" وەزیری دەرەوەو تەندروستی لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنی ڤاکسیۆنی کۆرۆنا".

 


PM:09:25:26/01/2021