ته‌نها پاڵپشتی تڕه‌مپ هۆكار نه‌بوو بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعودییه: محه‌مه‌د بن سه‌لمان. ناوبراو پارساڵ هاته سه‌ر وڵاتێكی ده‌وره‌دراو به كۆمه‌ڵێك مه‌ترسیی: حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن، حه‌شدی شه‌عبی له عێڕاق، مه‌ترسی شیعه‌ی به‌حره‌ینی له لاكه‌له‌كه‌ی سعوودیه له ته‌نیشت ئیحساو قه‌تیف، لاره‌سه‌نگ بونی ته‌رازووی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی تاران و ئه‌سه‌د له سوریا.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ده‌زگایه‌كی ئیداریی كۆن و بیرۆكراسی خێڵه‌كی ڕزیوی به میرات وه‌رگرت. كه ئه‌و هاته سه‌ر ته‌خت به كۆدێتایه‌كی سپی و نه‌رم له دژی بن نایفی ئامۆزای، عه‌ره‌بستانی سعودیی له‌سه‌ر سێ كۆڵه‌كه وه‌ستابوو: مفته‌خۆریی نه‌وت، قۆستنه‌وه‌ی پیرۆزییه‌كانی مه‌ككه‌و مه‌دینه و پاڵپشتی و ڕهشوهدان به ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ڵپه‌و ته‌ماعكاریی زیاتر له 10 هه‌زار میر و شازاده‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات و ماشینه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كان ده‌وری دابوو له كاتێكدا نزیكه‌ی 70% نرخه‌كه‌ی له ده‌ست دابوو، له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی بێكاری و توڕه‌یی گه‌نجانی سعودییه كه به‌رده‌وام مه‌ترسییه له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕان.
بن سه‌لمان شۆڕشێكی گه‌وره‌ی گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی به‌رپا كرد بۆ خۆ ڕزگاركردن له میره‌كانی ئال سعود، له ده‌ردی پشت به‌ستن به نه‌وت، له هه‌ژموونی ده‌زگا ئاینیه‌كانی رێگر له پلانه‌كانی، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش پشتی بە کوتەک و پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا به‌ست، به‌مدواییانه پاڵپشتی ئیسڕائیلیشی بۆ زیادكرد.
بن سه‌لمان به نیازبوو، سعودیه بكاته شانشینێكی خێزانیی و سیستمی بنه‌ماڵه‌یی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام تاوانی قێزه‌ونی كوشتنی خاشقچی كونسوڵخانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نجن ئه‌نجن كردنی به مشارو تواندنه‌وه‌ی به ئه‌سید، ده‌رگای بۆ ئه‌ردۆغانی ڕكابه‌ر كرده‌وه، كه كارێكی خراپی به‌سه‌ر بهێنێت و بیخاته ناو قه‌فه‌سی تاوانه‌وه و باره جیۆسیاسییهكه به‌ره‌و ئاقارێكیتر ببات، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێگه‌ی توركیایه له‌سه‌ر حسابی سعودییه له كێبه‌ركێی كۆن و نوێی زهعامهتدا له جیهانی سوننه.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر زۆره به نرخێكی زۆر بن سه‌لمان له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه ده‌رباز بكرێت، به‌ڵام زۆركه‌س پێیان وایه هه‌رگیز مومكین نییه ببێته‌وه به شازاده‌كه‌ی جاران كه كه سه‌ركرده‌كانی هه‌موو دنیا به هیوای دیداری بوون چونكه جگه له كلیلی مه‌ككه‌و مه‌دینه، كۆدی عه‌داده‌كانی ٢٦٧ ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاویشی له‌لابوو، به ته‌ماش بوو ٥٠ ساڵ زیاتریش شای بێ ڕكابه‌ر بێت.