بۆگەناوی پۆپۆلستی دێت!؟

ئەبو بەکر هەڵەدنی
دەربارەی پەرلەمان ودرێژکردنەوەی تەمەنی کەهێشتا ٢٥ ڕۆژ لەتەمەنی یاسایی ماوە گوێ بگرن چی دەگوزەرێ:

سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی وهەندێ پەرلەمانتاری تری دەسەڵات ( کەهەڕێ لەبڕێ ناکەنەوە)  کە هەڵوێستمان  دەربڕی بەڕەتکردنەوەی  درێژکردنەوەکە بەئێمە دەڵێن با لەداهاتوو ئیحراج نەبن وەک ئەوەی پەرلەمان میرات ومارەیی وتاپۆی ڕەشی ئەوان بێت؟!
سەرۆکی حزب هەیە بەخەڵک دەڵێت  بێئەخلاق دەوەرە ئەمە هێشتا لەدەسەڵاتا نیە دڵی پێخۆشکە!؟

پەرلەمانتاری خولی سێیەم هەن دەڵێن پەرلەمان دوای ٦ی اا دەبێتە پەرلەمانی مونافیقان وقسەی سواوی تر کەچی کەخولەکە لەسەردەمی خۆیان درێژ کرایەوە متەقیان لەخۆیان بڕی ونقەیان لێوە نەهات!؟

هاوپیشەمان هەن دەڵێن ئێمە گوێ ڕایەڵ وکۆیلەی سەرۆک حزبمانین بڵێت ماست ڕەشە دەڵێین وایە،وەک دەروێشەکەگەر شێخمان بڵێت کەراماتم نیە دەڵێین (.....)ت خوارد ئێمە دەزانین هەتە،دەی ئیتر ئەم شاتە شات وهات وهاوارەت لەچیە!؟

هەیە بەس لەفەیسبوک دەزانێ سیاسەت چیە خۆی بەسەر ئێمەدا گیڤ دەکاتەوە کە لەسیانزە ساڵیەوە خەریکی سیاسەتین و لەناو حزبەکەمان هەموو پۆستەکانمان بێ خاترو خۆڵ وتەکەتول وعێل وعەشیرەت  و پارە ودەمانچە دابەشکردن بڕی بەئەندامی مەکتەبی سیاسیشەوە بەس نەبوینە کەسی یەکەم ،کەچی هێشتا بەخۆمان ڕاناپەرموین وپێمان وایە لەتەنکایی وکەناراوی دەریای سیاسەتا بۆقە مەلەیەک ئەگەر فێربوبین !؟

هەیە نوسەر پارێزەر وچالاکوان کۆی کاری پەرلەمانی لەموچەدا کورت دەکاتەوە بۆ مەگەر ئەو هەموو چەتە ومافیاوملیاردێرو ملیۆنێرانەی دۆلار(کەبەناڕەوا دابەستە بوون)پەرلەمانتار بوون !؟

ئیتر لە دۆخێکی وادا ڕاستی بزر دەبێت ودۆزینەوەی بە میکرۆسکۆبیش دەبێتە ئەستەم!؟

کەس ناپرسێ  تا پارەو سامان وهێز وزۆن بەدەست حزبەوە بێت و تا دەوڵەتانی داگیرکەری دراوسێ  لە هەولێر وسلێمانی وەک ئەنقەرە وکەرەج غارغارێن بکەن چی دەگۆڕێ.!؟

کەس زووم ناخاتە سەر بابەتە بنەرەتیەکە هەمووی بەشتی بچوک وگرێی دەروونی سەرقاڵن!؟

ڕێک وەک مەلای مەشهوور کەرەکەیان دزیبوو یەکێک دەیوت مەلا جوان نەیبەستۆتەوە. ئەوی تر دەیگوت خەتای مەلاژنە خەوی قورسە ودەرگاو لاشیپانی   قایم نەکردوە،ئەوی تر دەیوت خەتای دراوسێکانە ڕەحمیان نەماوە وئاگایان لەدراوسێ نەماوە،تا مەلای مەشهوور ڕاپەڕی ووتی هەی بێوژیدانینە ئەی بۆ باسی دزی سەگ وسەگباب ناکەن...


09/10/2022



وتارەکانی تری نوسەر