دانیشن بەخێر

دلاوەر سۆفی
بۆ گشت کارمەندە ئازیزو خۆشەویستەکانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا.

 

ئازیزان ماوەیەکی درێژە لەدامەزراوەیەکی گرنگی ئابوریدا پێکەوە کاردەکەین، بەندە وەک ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی پێشو بەڕێزیشتان وەک کارمەند، لەبەرئەوەی کە بڕیارم دابوو خۆم کاندید نەکەم، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی جۆرێک لەدورکەوتنەوەمان لەیەکتر، بەڕەوام زانیوە بوار بۆ کەسانی تر بڕەخسێ بۆ ڕۆڵ بینین لەو بوارەدا، ئێستاش بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی ناوخۆو یاسا ڕۆڵی ئەنجومەن کۆتایی هات، ئەنجومەنی پێشو ئەبێت ئەرکەکانی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێ بکات، هەربۆیە بەئەرک‌و بەپێویستی ئەزانم کە سەرەتا سوپاستان بکەم، دەست خۆشیتان لێبکەم‌و بەهەموان بڵێم ئێوە شایستەی سوپاس‌و ڕێزلێنانن، بەئەرکی سەرشانی خۆمی ئەزانم کە لەم ئەزمونەدا ڕۆڵی بەڕێزتان بەرز بنرخێنم، وەک ئەمانەتێک بەئەنجومەنی ‌نوێ بڵێم، کە ستافی کارمەندانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی ستافێکی نمونەیین، هیوای سەرکەوتن‌و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ ئەخوازم، پێتان ئەڵێم دانیشن بەخێر.

 

دلاوەر عەلی سۆفی کەریم
ئەندامی ئەنجومەنی پێشوی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی

21/09/2023



وتارەکانی تری نوسەر