تــــــــرسی مامۆستایان له‌ چیه‌؟

محەمەد گەزۆ


دوای ئهوهی ڕۆژی شهممه(26-11-2017) حكومهتی بچوكراوهی تایبهت بهپرۆسهی پهروهردهو فێركردن سازان لهسهر ئهوهی هاوكاری و هاندان بكرێت بۆ مامۆستایان لهپیناو ئهوهی لهسهرهتای مانگی 12 هوهدهوام دهستپێبكاتهوهو بایكۆت بشكێت بهڵام خویندنهوهی واقعی ناوهندهكانی خوێندن و خودی مامۆستایان و فهرمانبهران خویندنهوهیهكی تره بۆ دۆخهكه، بهجۆرێك ئهم دهسپێشخهریهش بهشێوهیهك لهشێوهكان رهتكرایهوه چونكهناوهندهكانی خوێندن و خودی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناو پهروهردهترسیان له ئهنجامی ئهو كۆبوونهوهیهههیهو خالهكانی جێگا ترسیش ئهمانهن :-

یهكهم / ئهوهی لهسهری ڕێككهوتوون وهك وهڵام بۆ داواكاری مامۆستایان بڕیاری كاڕگێڕی و دارایینیهو هیچ رهههندێكی یاسایی نیه واتهدهكرێت بڵین ڕیككهووتوون لهسهر ئهوهی پیتاك ( اعانه) كۆمهكی مامۆستایان بكرێت بهو پارهیهی كهپێیان وایهلهملاو ئهولا كۆیان كرۆدتهوهو كۆی دهكهنهوهو لهئهگهری نهمان یان كهمبوونهوهی ئهو پیتاكهش ئهو برهپارهیهش نادرێت وناگات بهمامۆستایان ئهمهلهكاتێكدا خودی جێگری سهرۆك وهزیران و وهزیری پهروهردهو پارێزگاكان و بریكاری وهزیری دارایی وجودی ههبوو لهكۆبوونهوهكهدا،كه دهكرا ههر لهوێدا بهشیوهی نوسراوی فهرمی ئهوهبۆ مامۆستایان گشتاندن كرابایه( ههروهك ئهوهی بۆ مامۆستایانی بیانی لهكوردستان بهنوسراوی فهرمی كرا) نهك ئهوهی وهزارهتی پهروهرده بهشێوهی پهخشاننامهو فرۆشتنهوهی منهت و كاسبی ئهملاو ئهولا بهسهر مامۆستیاندا بلاوی كردهوه.

دووهم/ مامۆستایان پێیان وایهوهڵامیان نهدراوهتهوه چونكه ئهم وهڵامه فهرمی نیهبۆ خودی مامۆستایان و فهرمانبهران وهالزامی نیهبۆ حكومهت و خودی وهزارهت و وهزارهتی دارایی چونكه مامۆستایان داوا دهكهن ههر دهسكاری كردنێك لهسیستهمی پاشكهوت و پیدانی موچهی مانگانهههلوێستیان دهگۆڕێت، بهڵام لایهنی بهرپرس بهجۆریكی تر وهلام دهداتهوه ئهویش تهنها بۆ شكاندنی بایكۆت و لێدان لهمامۆستایان و ئیرادهیان.

سێیهم/ جێبهجینهكردنی بهڵێنهكانی تری حكومهت و لایهنی بهرپرس لهكاتێكدا ههموو بهلێنهكان پێشینهی ههیهو بێ متمانهیی چاندووهو زۆر ئهستهمهئهو متمانهیه دروست بێ تهوه، مهگهر تهنها بهبهڵینی كرداری و بهجێ و پلان بێت بهنمونه( نیوموچهی مامۆستایان - دهسكاری كردنی پرۆگرام و كهمكردنهوهی لهساڵی ڕابردوو – بهڵینی بارزانی بهیهكێتی مامۆستایان – ئهو بهڵینهی كهپێش ماوهیهك درا بۆ ئهوهی ههر مامۆستایهك لهسهرووی 150 ههزار وهردهگریت و هیچ نهبوو – بهڵینی ریكخراوهكان بهجۆریك ئهو شوینانهی دهوامیشیان كردووه فلسێك نهدراوه پێیان ....) ههموو ئهمانه تۆوی بی متمانهییان چاندووه ئێستاش بهرههمهكهی دهچننهوه.

چوارهم / پهرتكردن و زاڵ بوونی لایهنی بهرپرس بهجۆرێك ئهو ئهنجامهی دوینێی حكومهت بۆ مامۆستایان نیشانی داین ئامادهیه درز بخاتهنێوانی مامۆستایان و بهڕیوهبهرو سهرپهرشتیارو فهرمانبهران ،بهجۆرێك ئهمانه لهبری داوای مافی خۆیان بكهن ههمووان سهرقاڵی سهرزهنشتكردنی یهكتر بن لهپای ههلوێست وهرگرتن ، بهنمونه باس كراوه ئهم هاوكاریه بهس مامۆستایان دهگریتهوه ئهمه جۆرێكه لهو لوغمهی كهبارزانی باسی كردووه، چونكهزهمانهت چیه؟كه بهرێوهبهرو یاریدهدهرو سهرپهرشتیاریش مشمولن بهو هاوكاریهكه ،من پێم وایههیچ كام لهوانهناگریتهوهو هاوكاتیش توڕهكردنی فهرمانبهرانی پهروهردهیه لهمامۆستایان چونكه پهروهردهكان كاری مامۆستایان راییی دهكهن و ناكرێت ببوێردرێن لهههر هاوكاری و پاڵپشتییهكی بهسیستهمی موچهبۆیان، بهڵام پهرتكردنهكه ترسی زۆرهو كاریگهری نهرێنی دهبێت.

بهههرحاڵ قسهههزارهو دوانی بهكارهئهمهش ئهو پهندهیهكراوهتهناونیشانی بهرێوهبردنی ئهو وڵاتهبۆیهمامۆستایانیش ترسی زۆریان ههیهلهبری پاداشت و گوێگرتن لێیان فێلیان لێ بكرێت ههربۆیهزۆرینهی دهسپێشخهریهكان رهتدهكرینهوه.


29/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر