دابڕینى سلێمانى لە ناوچەکانى ترى هەرێمى کوردستان و بەستنەوەى بەناوەند (بەغداد)ەوە هەنگاوێکى خراپ و مەترسیدارە

بێستون فایەق

ئەگەر رێکەوتن لەگەڵ بەغداد دەکرێ و هەوڵێک هەیە لە بەرانبەر دابین کردنى موچەى خەڵکى کوردستاندا نەوت یان داهاتەکەى رادەست بکرێ ئەوا با ئەو مامەڵەیە بۆ هەموو خەڵک و وەکو هەرێم بکرێ نەک بە تەنیا سلێمانى و ناوچەکانى دەوروبەرى بە بێ پلان و تەنیا وەک فشار و کاردانەوە بسپێردرێ بە چارەنوسێکى نادیار.

 

یەکێتى و پارتى کە گۆڕەپانى سیاسى کوردستانیان بۆ تەخت بوە و بێ نەیار و رکابەرن ، بێ سڵکردنەوە لە هیچ شتێک بۆ مانەوەو پڕکردنى قاسەی دۆلارەکانیان هەموو رێگایەک بەرانبەر بە یەک تاقى دەکەنەوە و دوو ئیدارەیى.

 

هەڕەشەى شەڕى ناوخۆو داخستنى رێگاى هەولێر، تاڵانکارى نەوت و تەسلیمکردنى بە تورکیا.

 

ئێستاش دابڕینى سلێمانى و بەستنەوەى بە بەغدادەوە دەکەنە کارتى فشار و بە خراپى دژ بە یەک بەکارى دێنن ، هەموو جار و بۆ هەمیشە هەرێمى کوردستان و خەڵکەکەى قوربانى ئەم ململانێ نائینسانیەن. 


02/02/2021



وتارەکانی تری نوسەر