بۆ مێژوو....

سەرکەوت شەمسەدین

"نەخێر " بۆ رێفراندۆم ئێمە وەک ژمارەیەک نوسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنوس لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم رامانگەیاند تەنیا یەک هەفتە دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوتری هەرێم لە پیرمام وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی راگەیاند.

ئەوکاتەی ئێمە ئەو هەڵوێستەمان نواند هیچ حزب و دەزگایەکی راگەیاندن زاتی نەخێریان نەبوو.

تەنانەت کەناڵی ئێن ئارتی و کەی ئێن ئێن یش زاتیان نەبوو بەیانامەکە بڵاو بکەنەو.

ئەو هەڵمەتەی ئێمە وایکرد زۆر کەس و گروپی تر دەنگ هەڵببڕن (من خۆم بەهۆی هەڵوێستەکانم لەکەناڵی ئێن ئارتی نیگەرانی زۆرم لەسەر دروست بوو وە دواتریش ئەو نیگەرانییە دزەیکردە میدیاکان لە نێوان من و ئیدارەی ئێن ئارتی).

ئەو هەڵمەتەی ئێمە وایکرد پارتی بە ملیۆنان دۆلار لە تەشیر و هەرەشە و پەلاماری پەیجەکانی خەرج بکات لە ئاستی ناوخۆ و دەرە.

دواتر بەرەی نەخێر بۆریفراندۆم فراوان بوو کە دواتر "جوڵانەوەی نەخێر" لێ دروست بوو، دواتر بە هەوڵی هەموان توانرا لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پشتیوانی بۆ دروستبکرێت. 

 
پێویستە مێژو وەک خۆی بنوسرێتەوە نەک بە چەواشە و سرینەوەی هەوڵی ئەوانیتر.  لە ئایندە ئەم بابەتە بە بەڵگە و دۆکیۆمێنت دەخەینە روو تا چیتر مێژوو نەشێوێنرێت.


سەرکەوت شەمسەین
٣٠/١/٢٠٢٠


30/01/2020



وتارەکانی تری نوسەر