عورفی دیبلۆماسییە یان ئیفلاسی، سیاسییە ؟

هیوا عومەر
یەك: لە زۆربەی سەردانەكانی بەرپرسانی هەرێم بۆ توركیا نەك ئاڵای كوردستان بەڵكو لە دواین سەردانی سەرۆكی هەرێم، ئاڵای عێراقیش دانەنرا بوو؟ 

دوو:هەرێمی كوردستان دەستوری عێراق دانی پێداناوە و هەرێمێكی دەستورییە بەڵام توركیا و ئەردۆغان وەك باكوری عێراق ناوی دەبات ؟

سێ‌: لە كاتێكا، رۆژانە توركیا سنورەكانی هەرێمی كوردستان و خاك و ژینگە و هاوڵاتیان بۆردوومان و شەهید دەكات، هەر دوێنێ‌ پێشمەرگەیەكی لە ناوچەی سۆران شەهیدكرد، ئەوە عورفی سیاسیی و دیبلۆماسییە بەم ئاستە ئاڵای توركیا، لەسەر قەڵای هەولێر هەڵبدەیت و شاریش تنرابێت بە ئاڵای توركیا، كەچی هێشتا هەفتەیەك بەسەر ئەم تاوانە تێپەری نەكردووە؟

چوار: هەموومان دەزانین ئەوەی لە هەولێر بۆ توركیا و ئەوەی لە سلێمانی بۆ هیلالی شیعی و ئێران، دەكرێت ئاسایی نییە، نە  پەیوەندی  بە پرۆتۆكۆڵی دیبلۆماسییەوە، هەیە نەپەیوەندیشی بە بە خەمی پاراستنی كوردستان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرەوە هەیە، ئەوە ئیفلاسی سیاسیە بەڵام بەناوی عورفی دیبلۆماسییەوە پێمان، دەفرۆشنەوە. 

قەڵای هەولێر و هەموو پنتێكی خاكی كوردستان، رەمزی بەرنگارییە نەك رەمزی تەسلیمبوون بە وڵاتانی داگیركەر .

22/04/2024



وتارەکانی تری نوسەر