پێش دروست بونی گۆڕانیش ، ئەو ڕەخنانەی گۆڕان ئەیگرتن ، ئەو پەیامانەی گۆڕان ئەیدان ، ئەو پڕۆژانی گۆڕان پێشکەشی دەکردن ، لە ڕێگای میدیای ئازاد و بێلایەن ، یان لە ڕێگا و بە شێوازی تر ،
هەزاران جار گیراون
سەدان جار دراون
دەیان جار پێشکەش کراون
( گۆڕان لە مانا و وێنە گەورەکەیدا ) ، وەلێ گۆڕان و نەوشیروان مستەفا و هاوڕێکانی و ئێمە و مانان ، ناڵێم هەر هەموی ، بەڵام زۆرێکی زۆرمان ئەم ڕۆژگارەمان لە بەر چاو بوو ، درکمان پێ کردبو ، کە ئایندە لێڵ و تەڵخ و دڵنیای نە بەخشە و ئەمانویست لە ڕێگەی لە چوارچێوەگرتنیان لە پرۆژەیەکی سیاسی ، قەناعەتێکی گشتتگیر یان لانی کەم زۆرینەی بۆ دروست کەین ، کە ئەم هەرێمە و سەرباری هەمو هەڕەشەکانی دەرەوە لە سەر ئاستی ناوخۆیی بگەێنینە دۆخێکی زۆر زۆر لەمەی ئێستا باشتر ..
ململانێکان ، تێنەگەیشتنی بەرامبەر و وێناکردنی وەک دوژمن کاری و پیلانی دەرەکی ، یاخود بچوکردنەوە و لێکدانەوەی وەک حەز و ویستی تۆڵە و ڕق و بوغز ، بە ڕێژەیەک هەڵەی ئێمەش ، تا ئاستێک میکانیزمەکانی کارکردنی گۆڕان ، کلتوری سیاسی کوردی ، کەرە ستەکان ، ژینگە فرە ڕەهەندەکە ، مردنی کاک نەوشیروان ، مردنی مام جەلال کە هەمو دەزانین لە کۆتاییەکانی تەمەنی لەگەڵ ڕێکەوتن و ڕێکەوتنی دەباشان بوو ، بەو ئاقار و ماجەرایەیدا برد کە گەیاندویەتیە ئێستا ..
بار و دۆخی ئێستای هەرێم و عێراق و کشانەوەی ئەمریکا و ڕوداوەکانی ئەفغانستان و زۆر ئاماژەی تر ، مرۆڤ ئەخاتە بەردەم دوو دڵیەکی گەورە ، کە ئایە نەچوە بچێت ، یان تازە چووە و گوزەشت ...